پێشبینی دەکرێت ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرما داببەزن و باران ببارێت


شارەزایەکی کەش و هەوا دەڵێت"هەینی پلەکانی گەرما ٦ بۆ ٨ پلە لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزن و لە ناچە شاخاویەکان لە شەواندا پێویست بە ئامێری گەرمکەرەوە دەکات".

ئەم شەو ٨تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، ئاراس جەبار کەشناس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند " سبەی پێنج شەمە پلەکانی گەرما وەک ئەمڕۆ جێگیر دەبن  و لە هەینیەوە بارستە هەوایەکی سارد لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن و ڕۆژی دوو شەمە لە باکور کوردستان ئەگەری بارینی بەفر و باران هەیە و کاریگەری لە سەر سنوری دهۆک و هەولێر هەبێت و بارانێکی کەم ببارێت".

هەر بە پێی زانیاریەکانی ئەو کەشناسە لە دوای دوو شەمەوە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.




PM:09:49:08/10/2025