داعش دوو پەیامنێری "رووداو"ی لە رۆژئاوا رفاند
تۆڕی میدیایی رووداو لە رایگەیاند چەكدارانی داعش لە رۆژئاوای كوردستان پەیامنێرو وێنەگرێكی تۆڕی میدیایی رووداویان رفاند.
دەقی راگەیەنراوەکە:
كاژێر 11ی رۆژی سێشەممە 16/12/2014 ، پەیامنێرێك و وێنەگرێكی تۆڕی میدیایی رووداو، بەناوەكانی فەرهاد حەمۆ و مەسعود عەقیل، لەلایەن هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی قامشلۆ و تل حەمیس ، دەستگیركران.
ئەو دوو هاوكارەی رووداو ، لەكاتێكدا بە رێگەوەبوون بۆ ئامادەكردنی ڤیتییەك لە تل كۆچەر لە رۆژئاوای كوردستان ، بەپێی زانیارییەكانمان لە چوارڕییانی حەسۆ رەتلە ، لە باشووری ناحیەی چل ئاغا لەسەر رێگەی دوەلی نێوان تل كۆچەر و قامشلۆ ، لەلایەن هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە دەستگیركراون.
ئەو تیمەی رووداو ، كە بەشێوەی فریلانسەر و وەك دوو كەسی بێلایەن كاریان لەگەڵ رووداو كردووە، هەمیشە بەشێوەیەكی زۆر پیشەییانە و بێلایەنانە كاری رۆژنامەڤانیی خۆیان ئەنجامداوە ، بۆیەش زۆرجار رووبەڕووی گوشاری زۆر بوونەتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەكە .
تۆڕی میدیایی رووداو ، داوای ئازادكردنی ئەو دوو هاوكارەی دەكات ، لە هەمانكاتدا داوا لە عەشیرەتەكانی ناوچەكە دەكات كە رۆڵێكی چاكەكارانە بگێڕن بۆ ئازادكردنی ئەو دوو هاوكارەی رووداو .
تۆڕی میدیایی رووداو
17/12/2014
AM:11:00:17/12/2014