هاوردەکردنی هەموو جۆرە باڵندەیەک لە ئێرانەوە قەدەغەکرا


بە هۆی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆزای باڵندەوە لە ئێران، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی باڵندەی زیندو و بەستوی قەدەغەکرد.
دوێنێ ٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە بە مەبەستی خۆپارێزی ڕێوشوێنەکان توندکراونەتەوە، دوای ئاشکرابوونی ژمارەی توشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە ئێران، بە هەموو جۆرێک هاوردەکردنی باڵندە و بەرهەمی باڵندەی وەک هێلکەی قەدەغەکردوە.

هەر بە پێی ڕاگەیندراوەکە، سەرجەم ڕێکارەکانی خۆپارێزی گیراونەتە بەر و نەخۆشخانە ڤێتەرنەریەکان ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی هەر گومانێک تاقیگەی ناوەندی ئاگادار بکەنەوە.

هەوشێوەی هەمان بڕیار لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دراوە، کە بە هەموو شێوەیەک هاوردەکردنی باڵندە و بەرهەمەکانی قەدەغەکراوە بۆ خۆپارێزی، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش لە هەرێمی کوردستاندا، هاوردەکردنی مریشکی زیندوو و بەستوی ئێران ڕێپێدراو نەبوو، بەڵام بە نایاسایی دەهێندرایە بازاڕەکان و بەردەست بوو.

ئێران بە فەرمی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە.





PM:12:21:10/10/2025