سلێمانی.. بەهۆی تەقینەوەی تانکی نەوت کەسێک گیانی لەدەستدا

له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی تانكیه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی زانكۆ له‌ سلێمانی، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢، ڕایگەیاند'' ئه‌مڕۆ هەینی ١٠ی تشرینی یەکەم، له‌گه‌ڕه‌كی زانكۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكیه‌كی نه‌وت، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه‌ كه‌ دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

بەپێی زانیاریه‌كان، ئه‌و دوو كه‌سه‌ كاری ئیزۆگامیان له‌ گه‌ڕه‌كی زانكۆی سلێمانی كردوه‌، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی پریشكی ئاگره‌وه‌ تانكیه‌ك كه‌ له‌نزیكیان بووه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌، یه‌كێكیان به‌ته‌واوی سوتاوه‌ و ده‌ستبه‌جێ له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سوتاوه‌ و له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

ئه‌و دوو كه‌سه‌ كه‌ كاری كرێكاریان كردوه‌، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و له‌كاتی ته‌قینی تانكیه‌كه‌شدا ده‌نگێكی گه‌وره‌ له‌ گه‌ڕه‌كی زانكۆ بیستراوە. 




PM:02:49:10/10/2025