ئهمڕۆ شهممه بارهگای بارزانی له رونكردنهوهیهكدا رایگهیاند: ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەک میدیا و ڕاگەیاندندا وا بڵاوکراوەتەوە کە لەسەر ئەرکی مهسعود بارزانی پارکێک وەک دیاری دراوەتە هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە و ڕێکاری پێویست بۆ دروستکردنی پارکەکە گیراوەتەبەر.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: ئەوە بەرپرسیارێتیی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە خزمەتی خەڵکی شاری هەڵەبجە و هەموو شوێنێکی کوردستان بکەن و ئهوهی مهسعود بارزانی کردویەتی وەک هەمیشە تەنیا ئەوە بووە کە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردوە، هیچکات قوربانیدانی هەڵەبجە فەرامۆش نەکەن و دەبێ هەموو لایەک بە باشترین شێوە خزمەتی هەموو کوردستان و بە تایبەتی هەڵەبجە بکەن.