كەركوك، لەسەر ئاڵای كوردستان دەبێتە شەڕ

‌كەركوك
ئەمرۆ لە بەشە ناوخۆیی زانكۆی كەركوك لەلایەن خوێندكارانی توركمان‌و عەرەب هێرش دەكرێتە سەر خوێندكارانی كورد‌و بە پێی زانیارییەكان چەند كەس برینداربوون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەكەركوك بە سپی میدیای راگەیاند سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە زانكۆی كەركوك بەبۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان خوێندكارانی كورد ئاڵای كوردستانیان بەرزكرەوە، بەڵام ژمارەیەك قوتابی عەرەب‌و توركمان رێگرییان لێدەكەن‌و بەجێگەی ئەوە ئاڵای عێراق‌و لەچەند شوێنێكیش ئاڵای داعش هەڵدەكەن.

سەرچاوەكە وتیشی: پاش ئەمە تێكەهەڵچوون لەنێوان خوێندكاران روویدا كە ماوەی زیاتر لەكاتژمێرێكی خایاند بەهۆی ئەوەوە ژمارەیەك خوێندكار برینداربوون.

پاش رووداوەكەش هێزەكانی پێشمەرگە‌و هێزە ئەمنییەكانی كەركوك هەوڵ بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە دەدەن.



PM:02:22:17/12/2014