لەبارەی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ جەلال تاڵەبانی، بافڵ سوپاسی سودانی دەکات


میدیاکانی یەکێتی: کۆبونەوەکەی سەرۆکی یەکێتی و سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نەوت بوە.

ئەمڕۆ، ١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥،  سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی کۆبونەوە و بە پێی زانیاریەکانی میدیای یەکێتی کۆبونەوەکە سەبارەت بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ناردنی لەکاتی خۆیدا و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نەوت لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و هەڵیژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوە.

بە پێی زانیاریەکان هەر لەو کۆبونەوەیەدا بافڵ تاڵەبانی سوپاسی محەمەد شیاع سودانیشی کردوە، کە ڕەزامەندی دەربڕیوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بکرێت بە ناوی جەلال تاڵەبانی باوکیەوە.

بڕیارە سەرۆکی یەکێتی چەند کۆبونەوەیەکی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی لە عێراق ئەنجام بدات.





PM:05:03:11/10/2025