كاره‌بای سلێمانی: چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بێكاره‌با ده‌بن

کارەبای سلێمانی، ڕایگەیاند'' دانیشوانی چەند ناوچەیەکی شاری سلێمانی بێکارەبا دەبن و ماوەی بڕانی کارەباکەش دیاری کراوە.'' 

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دووشەمە ١٣ی تشرینی یەکەم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە'' هەندێک ناوچە کە دەکەونە سەر وێستگەی مۆبایلی١٣٢/١١ ی باریکە بێکارەبا دەبن.''

کارەبای سلێمانی دەلێت'' بە هۆی کارکردن لە هێڵی کەی ڤی ئەزمەڕ -دەربەندیخان، سبەینێ ١٤ی تشرینی یەکەم،  لە کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ١٢ی نیوەڕۆ بێ کارەبا دەبن.'' 

ئەو شوێنانەی بێکارەبا دەبن بریتن لە بەشی خوارەوەی گەڕەکی شەهیدان لە عەربەت و کۆمەڵگەی باریکە و گوندی باریکەی کۆن و کەمپی پەنابەرانی باریکە لەگەڵ هەردوو گوندی بێستانسور و پڕۆژەی ئاوەکانی بێستانسور.

هەروەها لەگەڵ، گوندەکانی خرابە زێڕینجۆ و کاژاو و چناخچیان و پوشێن و ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوروبەری.




PM:09:42:13/10/2025