کۆمپانیای جێبەجێکاری دروستکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی "ئۆتۆبانی بابان" ڕایگەیاندوە، کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە ٨٥٪ شەقامەکە کراوە دەبێت.
دلێر کەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمپانیای قەیوان لە لێدوانێکی میدیایدا ڕایگەیاند " لە ئێستادا ٢٦ کیلۆمەتر لە کۆی درێژی شەقامەکە کە ٣٤ کیلۆمەترە قیرتاوکراوە، هێڵەکانی سەر شەقام و ستونی کارەباکان ماون و تا کۆتایی ئەم مانگە ئەوانەش تەواو دەبن و لە ٨٥٪ شەقامەکە دەکرێتەوە و شۆفێران دەتوانن بەکاری بهێنن".
سەبارەت بە شوێنێ کردنەوەی شەقامەکە دلێر کەمال وتویەتی "لە تاسڵوجەوە شەقامەکە دەکرێتەوە تا ناو گردان لە سنوری قەرەداغ، کە کردنەوەی ئەم بەشەی شەقامەکە بۆ شۆفێرانی گشتی و بارهەڵگرەکان بە تایبەت یارمەتیدەرە".
ئۆتۆبانی بابان (شەقامی ١٠٠ مەتری)، لە ١١ حوزەیران ٢٠٢٠، بناغەی پرۆژەکە دانرا، بە پێی پلانی حکومەت ئەیلولی ٢٠٢٦، کۆتا کاتە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە، کۆی گشتی گوژمەی تێچوەکەی ٤٠٠ ملیار دینارە کە بەچەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت.