کەشناسێک پێشبینی دەکات ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو باران ببارێت


پێشبینی دەکرێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی باران بارینی لاواز بۆ مامناوەند، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ڕۆژی ١٤تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، کەشناس ئاراس جەبار بڵاویکردەوە و ڕایدەگەینێت "پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی سێشەمەوە ٢١تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بکەونە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک کە لە باشوری ئەوروپا و دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوە دەگرێت، بارانبارین بە ڕێژەی جیاواز تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت".




PM:04:35:14/10/2025