ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردوەتوە، کە " کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن، تورکیا بەنیازە کەرەستەی سەربازی بۆ سوریا بنێرێت و جێگیری بکات و ڕێککەوتنێک ئەنجام بدات کە ڕێگەی پێبدات ئەو چەکدارە کوردانەی کە بەدرێژایی سنووری سوریا چالاکی دەکەن، بکاتە ئامانج".
دوێنێ، ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگی ئەمریکی هەواڵێکی سەبارەت بە هێرشی نوێی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو کردوەتەوە، لە هەواڵەکدا هاتوە " پلانەکە بریتیە لە دابینکردنی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە و مووشەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی، لە چەند هەفتەی داهاتوودا، ئەو ئامێرانە لە باکوری سوریا جێگیردەکرێن".
ئەم زانیاریانە لە لایەن چەند بەرپرسێکی تورکیاوە دراون بە ئاژانسی بلومبێرگ وەک خۆیان دەڵێن" بە هۆی هەستیاری بابەتەکەوە بەرپرسەکانی تورکیا داوایان کردوە ناویان پارێزراو بێت، ئۆپراسییۆنەکەش وا ئاماژەیی بۆ دەکەن کە بۆ پاراستنی سوریایە لە ئیسرائیل".