شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خوشکی هێرۆ ئیبراهیم یادی دوو ساڵه‌ی نه‌خۆش که‌وتنی تاڵه‌بانی ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت" ئه‌و دووساڵ پڕبوون له‌غه‌در و بێ وه‌فای و خۆبردنه پێشه‌وه".
شاناز ئیبراهیم که به‌رپرسی رێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیشه له په‌یجی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر نه‌خۆشکه‌وتنی تاڵه‌بانیه‌وه ده‌ڵێت" به‌درێژایی ئه‌و دوو ساڵه به‌ده‌یان پڕوپاگه‌نده‌ی درۆ و، به‌ده‌یان جار بوختان و، به‌ده‌یان جار کوده‌تا له‌ژێر دروشمی جۆراو جۆر کرا.. هه‌ر هه‌موویمان لێ ئه‌شارده‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی که خۆی چاوی کرده‌وه و خۆی ده‌ستی کرد به‌پرسیارو خۆی ته‌ماشای هه‌واڵه‌کانی ده‌کرد، له‌کاتی هه‌واڵه دڵشکێنه‌ره‌کاندا ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان ده‌کوژانده‌وه..".
له بڕگه‌یه‌کی تری نوسینه‌که‌دا شاناز ده‌ڵێت" ئه‌و دوو ساڵه پڕبوون له‌غه‌در.. له‌ناره‌وایی.. له ئازار.. له بێ وه‌فایی.. له سپڵه‌یی.. له به‌درۆو خۆ بردنه پێشه‌وه له به‌کارهێنانی دروشمه جوانه‌کانی مام.. له‌چه‌پکه گووڵه‌که.. له سه‌فین له بن بێت، یه‌کێتی له بن نایه‌ت، له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌وه که به‌شۆفڵ و بلدۆزه‌ر که‌وتبوونه گیانی یه‌کێتی..".
شاناز ئیبراهیم له‌سه‌ره‌تای نووسینه‌که‌یدا باس له‌و شه‌وه ده‌کات که هه‌واڵی تێکچوونی باری ته‌ندروستی تاڵه‌بانیان پێ گه‌یاندوون و چوونیان بۆ به‌غدا و ئه‌و باره نائاسایی و ناخۆشه‌ی وه‌ک خێزانی تاڵه‌بانی به‌سه‌ریاندا هاتووه.
له کۆتایی نوسینه‌که‌یدا، ده‌ڵێت" خوا بتهڵێت بۆ کورد‌و کوردستان و یه‌کێتی وهه‌مووان و ئه‌و شه‌وه بڕوات و هه‌رگیز نه‌یه‌ته‌وه.