بەپەلە.. حکومەتی هەرێم بڕی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بە‌غدا نارد

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی مانگی ئابی بۆ بەغدا نارد. 

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە'' ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب کە بڕەکەی ١٢٠ ملیار دینارە، بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

هاوکات، چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەم هەنگاوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات. 

دەقی ڕاگەیەندراوەکای وەزارەتی دارایی: 

بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ. 
ڕۆژی سێ شەممە ( ٢١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ) بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئابی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. 


 




AM:10:34:21/10/2025