مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا سەقفی داواکارییەکانی بە ئاماژەیەک بەرزدەکاتەوەو، وتی" دەبێت بەغدا مەمنون بێت کە بە فیدراڵیەت رازین، مافی ئێمە گەلێك لەوە زیاترە ".
رۆژی چوار شەممە ٢٢ ی تشرینی یەکەم لە شاری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی حزبەکەیەدا بە ئامادەبوونی لایەنگرانی پارتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی سازکرد.
لەو وتەیەکدا لەو کۆبوونەوەیەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە كێشەی کورد لە بەگەڵ بەغدا مووچە نییە و، وتی "ناحەزان هەوڵدەدەن سەرقاڵمان بكەن بە بابەتی موچەوە".
لە بارەی ئەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ شکاندنی پارتی وەک ئەو ئاماژەی بۆ دەکات، وتی" زۆر هاوپەیمانی كراو دەست تێكەڵاوكرا؛ لەپێناو شكاندنی پارتی بەلایەنەوە گرنگ نەبوو كوردستان بشكێت".
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" پارتی هەمیشە ئامادەبووە خۆی بكاتە قوربانی بەرژەوەندییەكانی میللەتی كورد. ناحەزان بەردەوامن لە پیلانگێڕان دژی مافەكانی خەڵكی كوردستان و زۆرجار بوونەتە هۆی رێگریكردن لە پێشكەوتنی كوردستان".
پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەکەی لەم هەڵبژاردنەدا ٢٧٥ ژمارەی کاندیدەکانی لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدە، ژمارەی کورسییە دیاریکراوەکانی ئەو پارێزگایە ١١ کورسییە.