سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەسەر زمانی کوردی دەدرێتە دادگا



بە هۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەک بە زمانی کوردی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لایەن کۆمەڵەی هزریی شوێنکەوتوانی ئەتاتورک، سكاڵای لەسەر تۆمارکراوە.

کۆمەڵەی هزریی شوێنکەوتوانی ئەتاتورک دەڵێن"بە هۆی ئەوەی نوعمان کورتوڵموش هۆنراوەیەکی کوردی خوێندۆتەوە و هەر بەوەشەوە نەوەستاوە لە هەژماری فەرمیی پەرلەمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردوەتەوە بە یاسای سوکایەتی پێکردن بە گەلی تورک، کۆماری تورک، دامەزراوەی دەوڵەت، بەکارهێنانی پۆستەکەی بەشێوەی خراپ، پێشێلکردنی دەستور" ، داواکاری گشتی ئەنکارایان ئاگادار کردوەتەوە و داوایان کردوە دۆسیەیەک لە دژی کورتوڵموش بکرێتەوە. 

نوعمان کورتوڵموش، رۆژی ١٧تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥،  لەگەڵ شاندی پەرلەمان بۆ پرۆسەی ئاشتی، سەردانی شاری ئامەدی باکووری کوردستانیان کرد، و  لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی دیجلە، وتارێکی پێشکەش کرد و هۆنراوەیەکی کوردی خوێندەوە، دواتر لە لاپەڕەی پەرلەمانی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە. 




PM:11:57:22/10/2025