دادگای سزا قورسەکانی ئەنکارا، بڕیاری بێتاوانی بۆ ئەحمەد تورک دەرکرد، کە تۆمەتبارکرابوو بە "پڕوپاگەندە بۆ رێکخراوێکی تیرۆریستی".
پێنج شەمە، ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، دەستەی دادوەریی هۆبەی ١٤ی دادگای سزا قورسەکانی ئەنکارا، بڕیاریدا ئەو لێدوانەی ئەحمەد تورک لە ٢٨ ئاداری ٢٠١١ دابووی، دەچێتە "خانەی ئازادی ڕادەربڕین و تاوان نییە"، دوای ئەم بڕیارەش چاوەڕێ دەکرێت قەیومی سەر شارەوانی مێردین هەڵبگیرێت، و جارێکی دیکە ئەحمەد تورک، ببێتەوە بە هاوسەرۆکی شارەوانی، کە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بۆ جاری سێیەم قەیوم لە جێگەی دانرا.
ئەحمەد تورک لە مەراسیمێکدا لە ٢٨ئاداری ٢٠١١، وتبوی "وەک دیارە هەزاران خوشک و برا و هاوڕێمان لەپێناو خەباتی ئازادیدا، دەستبەرداری ژیانی خۆیان بوون. ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم خەباتە فراوانتر دەبێت و دەبێتە ڕێپێوانی خەباتی ئازادی. ئەمڕۆ لە سەرتاسەری گوند، شارۆچکە و شارەکانی کوردستان خەڵک لەسەر پێیە. بۆ شەهیدە قارەمانەکان لێرە کۆبووینەتەوە". دوای ئەم قسانەی و لە ساڵی ٢٠٢٢ دۆسیەی تاوان بۆ ئەحمەد تورک کرایەوە.
ئەحمەد تورک لە شەش خولی پەرلەمانی تورکیادا پەرلەمنتار بوە، و تا ئێستا سێجار بۆ هاوسەرۆکایەتی شێرەوانی مێردین هەڵبژێردراوە.