داهاتی ئەمساڵی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی ٧٥٠ ملیار دینارە

داهاتی هەفتەی ڕابردوی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ لە ١٨ی ئەم مانگە تاوەکو ٢٤ی ئەم مانگە، زیاتر لە ١١ ملیار دینار بووە. 

ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی ڕابردوی راگەیاند'' بەشێوەیەك بڕی ١١ ملیار و ٦٩٨ ملیۆن و ١٠٤ هەزار و ٩٤ دینار بووە، كە ٧٩٪ داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و ٢١٪ داهاتەکە بەشێوەی چەكە.''

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، داهاتی مانگی ڕابردوی هه‌ردو پارێزگاكه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكه‌ ٥٣ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن و ٥٦٩ هه‌زار و ٣٢٩ دینار بوه‌، كه‌ ٨٥٪ نه‌ختینه‌ بووه‌ و ١٥٪٦ به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌.


هه‌روه‌ها هاتوه‌، داهاتی ئه‌مساڵی ئەو دوو پارێزگایە تا ئێستا ٧٤٣ ملیار و ٥٧٩ ملیۆن و دوو هه‌زار و ٦٦٣ دینار بووه‌، كه‌ ٧٧٪ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌بوه‌ و ١٢٪ به‌شێوه‌ی چه‌ك و ١١٪ی به‌شێوه‌ی مه‌قاسه‌ بووه‌.




PM:12:31:24/10/2025