لیستی مووچەی مانگی ئاب گەیشت


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئابی بڵاو کردەوە، بە پێی بڵاوکراوەکە،  لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەکرێت و لە ماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.

یەک شەمە، ٢٦ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی موچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە دووشەمە، ٢٧ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، ڕۆژی چوار شەمە، ٢٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

لە کاتێکدا مووچەی مانگی ئاب دابەشدەکرێت کە چارەنوسی مووچەی مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەم دیار نیە. 




PM:02:58:26/10/2025