بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگەیاند، لە ناو تانکەرێکی نەوتدا تەرمی گەنجێکی ٢٤ ساڵیان دەرهێناوە، کە لە کاتی کارکردندا کەوتوەتە ناو تەنکەرەی نەتەوە و خنکاوە.
یەک شەمە، ٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، لە ڕاگەیاندراوێکی بەرگری شارستانی دهۆکدا هاتوە، ئاگادارکراونەتەوە لە ڕوداوی خنکانی گەنجێک لە ناو تەنکەرێکی نەوتدا، کە لە پاڵاوگەی کاشێ لە شارۆچکەی سێـمێل کاری کردوە و لە کاتی کاردا کەوتوەتە ناو تانکەرەکە و خنکاوە، دوای بەتاڵکردنی تانکەرەکە تواندراوە تەرمەکەی دەربهێندرێت.
گەنجەکە خەڵکی کۆمەڵگەی مسێرێکێیە لە پارێزگای دهۆک، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.
بە پێی ئاماری سەندیکای بیناسازان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە(٢٠٢٥)، تا ١٠تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان، ٥٤ کرێکار لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیان گیانیان لە دەستداوە.