عەلی باپیر: بە شێوەیەكی ناشەرعیی مامەڵە لەگەڵ كوردا كراوە

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ڕایگەیاند'' بە شێوەیەكی ناشەرعیی مامەڵە لەگەڵ كورددا كراوە لە ئێستادا کورد لە تورکیا، برایەتی و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی داهاتووی هاوبەشە.'' 

عەلی باپیر، یەکشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم، لە درێژەی بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەکەی باسی لەوەکرد، گەلی كورد ستەمی لێ كراوە و بێ بەش كراوە لەو مافانەی كە گەلانی دیكە لێی بەهرەمەندن و بریتییە لە بە ئازادیی و سەربەستیی لە خاك و وڵاتی خۆدا ژیان.

وتیشی'' بە شێوەیەكی ناشەرعیی مامەڵە لەگەڵ كورددا كراوە، بەڵام مامەڵەكە بەرلەوەی گلەیی لە گەلانی فارس و عەرەب و تورك بكرێ، دەبێ گلەیی لە زلهێزان بكرێ كە كاتی خۆی نیشتیمانی ئیسلامییان بەش كرد لە نێوان خۆیان لە ساڵی ١٩١٦ ، بەپێی پەیمانی سایكس- پیكۆ.'' 

ئاماژەی بەوەشرد، كێشەی گەلی كورد لە یەك وشەدا كۆدەكرێتەوە، ئەویش بریتییە لە ستەملێكراویی و بێبەشكراویی (مەزڵوومییەت و مەحڕومییەت).

عەلی باپیر وتیشی'' هیوادارین لە ئێرانیش هەنگاوێكی هاوشێوەی توركیا بۆ پڕۆسەی ئاشتی بنرێت و زیاتر لە حكومەتی ئیچران چاوەڕوانی هەنگاوێكی لەوشێوەیە دەكرێت.'' 




PM:09:53:26/10/2025