پسپۆرێکی بواری کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات مانگی تشرینی یەکەم پەڵەدان لە کوردستان روونادات و مانگی تشرینی دوەمیش تەنها ئەگەری ١٠٪ بارینی باران هەیە.
ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە نووسینێکدا رۆژی دوو شەممە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت" هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بە جێگیری ئەمێنیتەوە ئەویش لەدەرەنجامی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆیەکە کە بەرگەهەوای ناوچەکەی کۆنترۆڵکردوە و پلەکانی گەرماش لە ئاستێکی جێگیردا ئەمێنێتەوە، پێشبینی ئەکرێت لەکۆتای هەفتەی داهاتوو بەدواوە لە ٦ ی تشرینی دووەم کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیە کۆتای پێبێت".
لە درێژەی پۆستەکەیدا، ئارزا جەبار ئەوە دەخاتەڕوو لەدوای ئەو بەراوەرەوە، بارانبارینەکان بەکاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و ناوەراست لەناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێبکات لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما وبە گشتی حاڵەتەکانیش لاواز و ناجێگیر ئەبن و لەهەندێ شوێندا هەورە بروسکە چالاکەبێت و لەگەڵ بارینی نمە باران و هەندێ شوێن رێژەی بارانبارینی زیاتر ئەبێت، ئەگەری گۆڕانکاریش ئەبێت لە نەمان یان باشتربوونی حاڵەتەکان".
لە بارەی مانگی تشرینی دووەمەوە، ئەو پۆسپۆرە دەڵێت" بەگشتی بۆ مانگی داهاتوو رێژەی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان لە خوار ئاستی ئاسایی ئەبێت و تەنها ناوچە شاخاویەکانی باکوری هەرێم کەمێک باشتر ئەبێت کە لەوەرزی هاوینیشدا ئاماژەمان پێکرد کە وەرزی پایزمان کەمبارانە و لەناوچەکانی باکور کەمێک باشتر ئەبێت".
دەربارەی پەڵەدان، ئاراز جەبار پێشبینی دەکات، لەدۆخی ئاسایدا ساڵانە دەکەوێتە نیوەی سەرەتای مانگی 11 بۆ ئەمساڵ پێشبینی ناکرێت لەمانگی 11 شەپۆلی پێویستی باران هەبێت بۆیە لەو مانگەدا ئەگەری پەڵە تەنها بۆ لەسەدا ١٠%ی ناوچەکان ئەبێت و لەسەدا ٩٠%ی ناوچەکانمان ئەگەری پەڵەدانیان نییە".