مەسرور بازانی: پێویستە لە بە‌غدا بەرگریی لە دەستكەوتەكانمان بكەین

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەختدەکاتەوە لەوەی حیزبەکەی هۆکاری سەرەکی دەستکەوتەکانی هەرێمە و ئەوان پێشەنگی شۆڕشی ئاودانکردنەوەیان کردوە. 

مەسرور بارزانی، ٢٧ی تشرینی یەکەم لە درێژەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وتارێکی لە سۆران پێشەکەش کرد، ڕایگەیاند'' ئێمە بەرەو هەڵبژاردنێكی چارەنووسساز دەڕۆین، ئەم هەڵبژاردنەش وەكوو هەموو هەڵبژاردنەكانی تر گرنگە، راستە ئەمجارە بۆ پەرلەمانی عێراقە، بەڵام پێویستە ئێمە بچینە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی بەرگریی لە دەستكەوتەكانمان بكەین.'' 

وتیشی'' هەرچی دەستكەوتە بەسەرپەرشتی پارتی بەدەستهاتووە، هیچ لایەنێك بەبێ پارتی نەیتوانیوە هیچ دەستكەوتێك بۆ ئەم گەلە بەدەستبهێنن، پارتی بەهێزترین حزبی سیاسی كوردستانە، بۆیە ناتوانن رامانبگرن.'' 

هاوکات جەختیکردەوە لەوەی، شاخ و چیاکان شایەتحاڵی قوربانی پارتین حیزبەکەی مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و قوربانی هەیە، هەگبەیەکی پڕ لە دەستکەوت و پرۆژەی هەیە، ئایندەیەکی پڕ لە هیوا و ئومێدی هەیە و شۆڕشی ئاوەدانی پارتی دەستی پێکردووە. 

پارتی دیموکراتی کوردستان بەژمارە ٢٧٥ بەشداری لە هەڵبژاردنی عێراق دەکات و لە پارێزگای هەولێر کە ١٥ کورسی دیاریکراوە پارتی ٣٠ کاندیدی هەیە.

هەروەها، پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق ٣١ كورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا؛ لە هەولێر ٩ كورسی، لە دهۆك ٨ كورسی، لە سلێمانی ٣ كورسی، كەركووك ٢ كورسی، نەینەوا ٩ كورسی.




PM:07:12:27/10/2025