لەسەر سکاڵایەکی داواکاری گشتیی دهۆک سەرنووسەری وێستگەنیوز بە تۆمەتی " تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی هەرێمی کوردستان"، لە بەردەم داواکاری گشتی ئامادەبوو و دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.
به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی هه‌رێمی كوردستان داواكاریی گشتیی دهۆك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وێستگه‌نیوز تۆماركرد و دوێنێ سیروان غه‌ریب، سه‌رنووسه‌ری وێستگه‌نیوز له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی ئاماده‌بوو، دواتر به كه‌فاله‌تی كه‌سی ئازاد كر، بە گوێرەی داواکارییەکە رووماڵی وێستگه‌نیوز بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بووه.
لەمبارەوە سیروان غه‌ریب، سه‌رنووسه‌ری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند" سێشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، له‌به‌رده‌م به‌رێز لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ری شاری سلێمانی ئاماده‌بووه و سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی داواكاری گشتی دهۆكی ره‌تكردووەته‌وه و وته‌ی داوه كه وێستگه‌نیوز به‌شایه‌تی هه‌موو كه‌سێك له میدیا سه‌نگینه‌كانی هه‌رێمه و له رووداوی شه‌ڕی هه‌ركییه‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر پیشه‌یانه مامه‌ڵه‌ی كردووه زانیاری و هه‌واڵه‌كانی وه‌ك خۆی بڵاوكردووەتەوە".
سیروان غه‌ریب له دوای ته‌واوبوونی رێكاره یاساییه‌كان وتی "ئه‌و سكاڵایه‌ی داواكاری گشتی دهۆك زۆر سه‌یره به‌لامانه‌وه، چونكه چۆن ده‌بێت میدیا له‌سه‌ر رووماڵكردن سكاڵای له‌سه‌ر تۆماربكرێت له‌كاتێكدا پیشه‌ی سه‌ره‌كی میدیا رووماڵكردنی رووداوه‌كانه".
سیروان غه‌ریب ئاشکراشی دەکات کە "ده‌بێت ئه‌و حوكمڕانانه له‌خۆیان بپرسن ئه‌وه چ ئاسایشێكی نیشتیمانییه به رووماڵكردنی هه‌واڵێك بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟".
وتیشی "له هه‌مووشی خراپتر به‌كارهێنانی تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی ئێستا بۆ هه‌ر شتێك به‌كارده‌هێنرێت كه له‌گه‌ڵ ویست و خواست و سایكۆلۆجیای حوكمڕانان نه‌گونجێت".
ئاماژەی بەوەشدا، "ئه‌م جۆره سكاڵایه‌نه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه له پاڵ ئه‌م تۆمه‌تكارییه‌دا چ سیاسه‌تێكی بێ ده‌نگكردن و ترساندنی كۆمه‌ڵگە به‌گشتی و میدیا به تایبه‌تی هه‌یه".
ئه‌م سكاڵایه‌ی داواكاری گشتیی دهۆك له‌سه‌ر رووماڵی شه‌ڕی نێوان هه‌ركییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێره كه له رێکەوتی ٨ی ٧ی ٢٠٢٥ له قه‌زای خه‌بات روویدا.