مه‌سعود بارزانی داواده‌كات، هه‌رچی زوتره حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و جەختدەکاتەوە لەوەی پارتی هەموو کات یەکەم بووە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شاری دهۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی شاری دهۆك كۆبوه‌وه و وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگەیاند'' له ساڵی ١٩٩١ له كاتی راپه‌ڕین كه‌س بیری له هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌كرده‌وه و ئێمه باسمان له هه‌ڵبژاردن كرد. پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵك و هاووڵاتی هه‌بووه و پارتی هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه تا دوا هه‌ڵبژاردن هه‌ر یه‌كه‌م بووه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق، بارزانی هیوای خواست كه دوای هه‌ڵبژاردن، دۆخه‌كه باش ببیت و بگۆڕدرێت و هیوای خواست كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رۆك بارزانی دووباره سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگرییان به‌رامبه‌ر هه‌موو پیلانه‌كان و نه‌ناردنی موچه و سه‌لماندییان كه بۆ هیچ شتێك سه‌ردانانه‌وینن .
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، بارزانی باسی له به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد به پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و هیواشی خواست هه‌رچی زووتره حكوومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت.