رۆژنامەیەک: ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر عێراق


رۆژنامەیەکی ناسراوی ئیسرائیلی ئاماژە بە مەترسیەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات و ئاشکرای دەکات کە سوپای ئیسرائیل هێرشدەکاتە سەر ئەو گرووپە عێراقیانە.

ماڵپەری جورزالیم پۆست بڵاو یكردووتەوە، ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل "مۆساد" و سوپای ئیسرائیل پێشبینی ده‌كه‌ن، میلیشیاكانی عێراق به‌ هاندانی ئێران، هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل.

ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوەشکردووە، ئیسرائیل كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات به‌ره‌یه‌كی نوێ له‌ عێراق بكاته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت هۆشداریشی به‌ حكوومه‌تی عێراق داوه‌.

" پێشبینی ده‌كرێت به‌ هه‌ڵدانی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌ خاكی عێراقه‌وه‌، هێرش بكرێته‌ سه‌ر ئیسرائیل و هاوشێوه‌ی هێرشه‌ كتوپڕه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سەر ئیسرائیل"( جورزالیم پۆست ئەمەی بڵاوکردۆتەوە).

 ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌یش به‌ هاندانی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن، میلیشیاكانی عێراقن، وەک رۆژنامە ئاشکرای دەکات کە هەریەک لە كه‌تائیبی حــزبوڵای عێراق و بزووتنه‌وه‌ی نوجــبا.

پێشتریش هه‌ریه‌كه‌ لەم دوو میلیشیایە هێرشیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام داوه‌و، هەر خۆشیان به‌رپرسیارێتیی چەند هێرشێکیان لە ئەستۆ گرتووه‌.




PM:07:57:01/11/2025