وا بریاربوو ئه‌مرۆ قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیه‌کانی گۆڕان به‌رێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند کێشه‌و ناره‌زایه‌تیه‌که‌وه له‌چه‌ند شوێنێک هه‌ڵبژاردنه‌که دواخرا.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانی سپی میدیا ئه‌مرۆ هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه دواخرا، چونکه ناره‌زایه‌تیه‌کی زۆر هه‌بووه له‌ناو هه‌ڵسوراوانی گۆڕان له‌وشاره له‌سه‌ر دانانی دوو که‌س له سلێمانیه‌وه که بکرێن به ده‌سته‌ی به‌رێوبردنی مه‌کۆی هه‌ڵه‌بجه.
بەلآم سەرچاوەیەکی نزیکی ئەو دوو کەسە باس لەوە دەکەن کە ئەوا زانیاریانە راستنین قۆرخکاری هەیە لە باژێروانی هەڵەبجەو هاوکات ئەو دوو کەسەش لە دامەزرێنەرانی گۆڕانن و لە هەڵمەتی هەموو هەڵبژاردنەکاندا وهەموو خۆپیشاندنەکاندا لە پێشەوەی خەڵکانی ترەوە بوون.
هه‌رچی به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانه له سه‌یدسادق، هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که باژێروانی پێشوو خه‌ڵکی سه‌یدسادق نییه‌و خه‌ڵکی عه‌ربه‌ته‌و به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆش ده‌بێت باژێروانه‌که دانیشتووی قه‌زاکه بێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵسوڕاونی ئه‌و شاره ره‌تیانکردۆته‌وه که هه‌ڵبژاردنه‌که به‌و شێوه‌یه به‌رێوه بچێت‌و باژێروانی پێشووی خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه رێکخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردنه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، زمناکۆ جه‌لال به سپی میدیای راگه‌یاند که هه‌ڵبژاردنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌زای سه‌ید سادق‌و قه‌ره‌داغ‌و رانییه‌و ده‌ربه‌ندیخان بۆ هه‌فته‌یه‌ک دواخراوه تا ئه‌و سکاڵایانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و شوێنانه‌و کاندیده‌کان له لایه‌ن ژوری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه یه‌کلایی بکرێته‌وه.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان دەیانەوێت هەڵبژرادنێکی تەندروست ئەنجام بدەن و وتی" تا هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و سکاڵایانه‌ی یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه‌و له هه‌مان واده‌دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پێنج جێگه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت".
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا دێت که هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیه‌کانی گۆڕان له دهۆک‌و که‌رکوکیش به‌رێوه نه‌چووه.
ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزاکان و ئەندامانی تەواوکاری جڤاتی نیشتمانی لەو قەزایانەی کە ئەندامی تەواوکاریان بەردەکەوێت به‌رێوه ده‌چێت لەوانە سلێمانی و هەولێر.