بە بەشداری هەردوو جێگری سەرۆکی پارتی لە دهۆک بانگەشەی ئەو حزبە بۆ لیستەکەیان بەڕێوەچوو، جێگرانی پارتی جەختیان لەوە کردەوە کە وەڵامی ئەوان بۆ هەندێک لایەن کردارە.
سێ شەممە، ٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، لە پارێزگای دهۆک پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەشداری هەردوو جێگری سەرۆکی حزبەکە، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، بانگەشەیان بۆ لیستەکەیان کرد، و سەرەتا نێچیرڤان بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: " ئێمە کاتی وەڵامدانەوەی ناحەزانمان نییە، ئێمە کار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانمان دەکەین، ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە دەستوور جێبەجێ نەکراوە، پارتی لە بەغدا کار بۆ جێبەجێکردنی دەستوور دەکات، هەر پارتیشە گەرەنتی پاراستنی مافی کوردستان بکات".
لە دواتردا مەسرور بارزانی وتاری پێشکەشکرد و ووتی: " پێویست ناکات من وتارم هەبێت، چونکە کرداری ئێمە گوتاری ئێمەیە، هێندە کردارمان زۆرە کە ناتوانین ئاوا بە ئاسانی باسی بکەین، دەشڵێم، هەزار گوتار بە قوربانی یەک کردار بن، وەڵامی نەزانەکانیش هەر بێدەنگییە".
١١تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت، لە ٣ تشرینی یەکەمەوە بانگەشە دەستی پێکردوە و تا چوار ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت و لە ئێستاشدا لاینەکان بانگەشەکانیان چڕتر کردوەتەوە بە ئامانجی بە دەستهێنانی زۆرترین دەنگ.