له‌گه‌ل پێشڕه‌وی هێزی پێشمه‌رگه که سێ رۆژه ده‌ستی پێکردووه‌و تا ئێستا به‌رده‌وامه، ئه‌مرۆ گه‌وره‌ترین ناحیه، سنونێ که ناوچه‌یه‌کی ئێزیدیه رزگارکراو، ده‌نگوباسی ئه‌وه هه‌یه که چه‌کدارانی داعش شاری شه‌نگالیش چۆڵ ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵا له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند "رۆژی 18 کانونی یه‌که‌م پاش ئازادکردنی هه‌موو ناوچه‌کانی سه‌ر به‌زومارو ئازادکردنی هێڵی ره‌بیعه به‌ستنه‌وه‌ی به‌چیای شه‌نگاله‌وه، ئه‌مرۆ هێزی پێشمه‌رگه سنونێی و چه‌ندین گووندی کۆنترۆڵکرد".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سپی باسی له‌وه کرد که پێشمه‌رگه له حه‌ردانه‌وه به‌ره‌و شه‌ره‌فه‌دین و سنونێ و بۆره‌ك و دهۆلا پێشڕه‌ویان کردوووه‌و به شی زۆری ئه‌و ناوچانه‌یان ئازاد کردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی داعش نه‌یانتوانیوه به‌رگرییه‌کی ئه‌و تۆ بکه‌ن و، پاش جێهشتنی ده‌یان لاشه له زۆربه‌ی شوێنه‌کان هه‌ڵهاتوون بۆ موسڵ و ناو خاکی سوریا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه وره‌ی چه‌کدارانی داعش له نێو شاری شه‌نگالیش به‌ته‌واوی روخاوه‌و ژماره‌یان به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ده‌چن.