عەلی
باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەولێر، لە کاتی بانگەشەی لیستەکەی بۆ هەڵبژاردن
وتارێكی پێشکەشکرد و ڕەخنەی لە لایەنەکان گرت کە لە کاتی بانگەشەدا "قسەی
قێزەون" بەرامبەر بە یەکتر بەکاردەهێنن.
چوار
شەممە، ٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، عەلی باپیر، لە هەولێر، بەشداریکردن لە بانگەشەی لیستەکەیدا
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و داوای لەو کەسانە کرد کە لە ڕابردوودا
بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردوە، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن و ڕایگەیاند: " هیوادارم ئەوانەی لەبەر بێ متمانەییان بە پرۆسەی
سیاسی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا بایکۆتیان کردووە، هەڵوێستەکەیان بگۆڕن و چیتر
لەسەر ئەوە بەردەوام نەبن، ئەگەر خۆمان چاک نەکەین، ڕەشەبایەک دێت و هەموو شت
ڕادەماڵێت".
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێنج بەربژێری لە
پارێزگای هەولێر هەیە، بڕیارە ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵىژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق بەڕێوەبچێت، بانگەشەی هەڵىژاردن لە ٣ تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردوە و ٨
تشرینی دووەم کۆتایی پیدێت.