کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕیکۆردێکی جیهانیی لە کتێبی گینس تۆمار دەکات

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، ڕیکۆردێكی بە ناونیشانی "گەورەترین کاری هونەری بە دەرزی و دەزووی ڕەنگاوڕەنگ"، لە کتێبی گینس تۆمار کرد.


پێنج شەممە، ٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، "گەورەترین کاری هونەری بە دەرزی و دەزووی ڕەنگاوڕەنگ" ناونیشانی ئەو پرۆژەیەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە بۆ پەیوەندییەکان کە بوە هۆکار بۆ ڕیکۆردکردنێکی نوێ لە کتێبی جیهانی کینسدا، لەو بارەیەوە کۆمپانیاکە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند: ئەم کارە ڕوبەرەکەی ٢٦.٦ مەتر چوار گۆشەیە، ئەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی تێپەڕاندوە، ئەم پرۆژە هونەریە لە بەغداد دروستکراوە لەلایەن هونەرمەند عەلی ڕاوی و لە سلێمانی دانراوە.  

بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ، عامر سناع، لەو بارەیەوە دەڵێت : "ڕۆڵی ئاسیاسێڵ تەنها لە سنووری دابینکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکاندا نەماوەتەوە، بەڵکو گەشەی سەندووە بۆ بەتواناکردنی بەهرەی گەنجان و ئیلهام بەخشین بە کۆمەڵگە، ئەم ڕیکۆردە دەرخەری ئەوەیە کە دەتوانرێت چی بەدەست بهێنرێت کاتێک دیدگایەکی ڕوون لەگەڵ داهێنان و کاری بەکۆمەڵ ئاوێتە دەبن."

کارەکە لە ١ ئایاری ٢٠٢٥ تەواو بوو، کە باکگراوندێکی سەوزە و لۆگۆی ئاسیاسێڵ لە ناوەڕاستەکەیدا نەخشێنراوە، بە مەبەستی بەرجەستەکردنی پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە بنەماکانی بەردەوامی و ڕێزگرتن لە ژینگە، دەزووە تێکەڵاوەکانی کارە دەستییەکە کارکردنی پێکەوەیی تاکەکانی کۆمەڵگە نیشان دەدات بە مەبەستی دروستکردنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی.




PM:09:04:06/11/2025