پێشڕەویکردنی پێشمەرگە بۆ گوندەکانی رۆژهەڵات وباشوری رەبیعەو ناوچەکانی عوینات بە پاڵپشتی فرۆکەی جەنگی بەردەوامە.
سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی رەبیعە بە سپی میدیای راگەیاند کە لە کاژمێر ٧:٣٠ بەیانی ئەمرۆ هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر گوندەکانی ( موشیرفە، تل خش، ئم حباری، عوینات، علگانە، تل هوا، دنو، عملە، ئەبو ونی ).
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو گوندانە دەکەونە باشور و رۆژهەڵاتی رەبیعەو هاوکات هەندێک لەو گوندانە بە قوڵی ٢٥ کم دوورن لە سنونەوە.