ڕوونکردنەوەیەک لە ماڵپەڕ و سۆسیال میدیا سپی یەوە

لەم سەروبەندی هەڵبژاردنەدا ناکۆکی نێوان حزبەکان و بەتایبەتی یەکێتی و پارتی گەیشتۆتە ئاستێک کە دوورە لە هەرچی پرەنسیپی نەتەوەیی و نیشتمانی،  ئێستا گوتاری هەردوو حزب گەڕاوەتەوە بۆ شەڕی مەلایی و جەلالی سێ چارەکە سەدە لەمەوپێش، ماڵپەڕ و سۆسیال میدیای سپی هیچ یەکێک لەم بابەتانە بڵاوناکاتەوە.

هەروەها وەک چەندان دەورانی پێشوو دیاردەی ناشیرنی سەنگەر گواستنەوە لەبەر پۆست و پارە لە نێوان هەردوو حزبدا لەو پەڕی پەرەسەندایە،( سپی )هیچ ڕووماڵێکی ئەو دیاردە ناشیرینە ناکات.

بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکرنەوەیە بڵاوبکەینەوە.
دەزگای ڕاگەیاندی سپی میدیا



PM:10:55:10/11/2025