نەبەرد عومەر: سبەی ئێوارە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنرێت

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، وادەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکرێن و دەڵیت" سەرجەم سەرپێچیکارەکانیش رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە".

نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند " کە بڕیارە سبەی ئێوارە (چوارشەممە) ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕابگەیەنرێت.

سەبارەت بەو پێشێلکاری و سکاڵایانەی کە تۆمار کراون، نەبەرد عومەر ڕوونیکردەوە کە پرۆسەی وەرگرتنی سکاڵاکان بەردەوام، و وتیشی"ئێمە سەرجەم سکاڵاکان وەردەگرین و تاوەکو ٧٢ کاتژمێری دیکەش وەرگرتنی سکاڵاکان بەردەوام دەبێت."

جەختیشی کردەوە کە "سەرجەم سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکەینەوە."

ئەمڕۆ ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، کە ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ کەس لە عێراقدا مافی دەنگدانیان هەبوو.  




PM:07:48:11/11/2025