سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتەکەی لە هەڵبژاردن، جەختیکردەوە لەوەی کار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و چه‌سپاندنی باشتری فیدراڵی دەکەن.
نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکدا، پیرۆزبای خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و ئەندامان و جەماوەری پارتی دەکات، ڕایگەیاند'' سه‌ركه‌وتنی مه‌زن و مێژووییی پارتیمان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كوردستان و عێراق و مایه‌ی شادی و شانازیی هه‌موومانه.''
هەروەها لە پەیامەکەیدا، جەختیکردەوە لەوەی، لایەنگرانی پارتییان بەهێزتر کرد، تاوەكو ده‌نگی پارتی له به‌غدا دلێرتر بێت و بتوانێت باشتر بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و چه‌سپاندنی باشتری فیدراڵی كار بكات.
لە کۆتایدا نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی "هەموو ئەو دڵسۆزانە" دەکات کە ماندوو بوون و به‌وپه‌ڕی جوامێرییه‌وه كاریان كرد تا ده‌نگی پارتییان گه‌یانده زیاتر له ملیۆنێك و پارتییان كرده‌وه به حزبی یه‌كه‌م.
ئەمە لە کاتێکدایە، ١١ی ١١ی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بە پێی ئەنجامە نافەرمییەکان بێت پێدەچێت پارتی زیاتر لە ملیۆنێک دەنگی بەدەست هێنابێت.