کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ڕاگەیاند، و بەگشتی لە سەرتاسەری عێراقدا ڕێژەی بەشداریکردن لە ٥٦.١١٪ بوە.
چوار شەممە، ١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی ٩٩.٧٤٪ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد هەژمارکردن و جیاکردەنەوەی دەنگەکان بە دەست و ئەلیکترۆنی هاوتای یەکتر بوە، لە ئێستاشدا ئەنجامی ٦٠ وێستگەیان ماوە.
ئەنجامەکان لەم بازنانە بەم شێوەیەن:
هەولێر:
مافی دەنگدان: یەک ملیۆن و ١١٥ هەزار و ١٢٢ کەس.
دەنگدەر: ٧٩٧ هەزار و ٩٨٦ کەس دەنگیان داوە.
ڕێژەی بەشدارکردن: ٧١.٦٥٪
پارتی: ٣٦٩ هەزار و ١١٨دەنگ.
یەکێتی: ٩٧هەزار و ٣٠١ دەنگ.
هەڵوێست: ٦٣ هەزار و ٢٨٨ دەنگ.
نەوەی نوێ: ٣٨هەزار و ٩١١ دەنگ.
بەرەی گەل: ٥هەزار و ٥٨٤ دەنگ.
یەکگرتوو: ٢٨هەزار و ٦٥٠ دەنگ.
سلێمانی:
مافی دەنگدان: یەک ملیۆن و ٢٢٧ هەزار و ٤٢٨ کەس.
دەنگدەر: ٧٣٨ هەزار و ٢٨٥ کەس.
ڕێژەی بەشداریکردن: ٦٠.١٥٪
یەکێتی: ٢٤٠ هەزار و ٨٩٩ دەنگ.
پارتی: ٦٨ هەزار و ٥٩٦ دەنگ.
نەوەی نوێ: ٦٩ هەزار و ٧٥٢ دەنگ.
هەڵوێست: ٧٥ هەزار و ٣٣٠ دەنگ.
یەکگرتوو: ٦٥ هەزار و ٢٩٥ دەنگ.
کۆمەڵ: ٣٤ هەزار و ٥٥٧ دەنگ.
بەرەی گەل: ١٠ هەزار و ٩٢١ دەنگ.
سوسیالیست: ٤ هەزار و ٨١٨ دەنگ.
بەرەی تورکمانی: ٥٨٠ دەنگ.
دهۆک:
مافی دەنگدان: ٨٠٥ هەزار و ٢٦٩ کەس.
دەنگدەر: ٦٢٣ هەزار و ٨٥٢ کەس.
ڕێژەی بەشداریکردن: ٧٧.٤٧٪
ژمارەی دەنگ:
پارتی: ٤١٣ هەزار و ٩٥٩ دەنگ.
یەکێتی: ٢ هەزار و ٤٢٣ دەنگ.
یەکگرتوو: ٧٢ هەزار و ٩٥٩ دەنگ.
کۆمەڵ: هەزار و٤١٩ دەنگ.
نەوەی نوێ: ١٤ هەزار و ٦٧١ دەنگ.
هەڵوێست: ١٨ هەزار و ٣١٤ دەنگ.
بەرەی گەل: ٢ هەزار و٧٨٨ دەنگ.
سۆسیالیست: ٢٩٥ دەنگ.
کەرکوک:
مافی دەنگدان: ٩٥٣ هەزار و ٢٦٧ کەس.
دەنگدەر: ٦١٩ هەزار و ٦٧٦ کەس.
ڕێژەی بەشداریکردن: ٦٥.٠٢٪
یەکێتی:١٧٨ هەزار و ٦٢٩ دەنگ.
پارتی:٥٩ هەزار و ٢٩٤ دەنگ.
نەوەی نوێ: ١٢ هەزار و٣٢٠ دەنگ.
بەرەی گەل: هەزار ٧٠٢ دەنگ.
سۆسیالیست: ٧٩١ دەنگ.
هاوپەیمانی عەرەبی: ٥٣ هەزار و ٣٩ دەنگ.
ئینقازی تورکمانی: ٣٢ هەزار و ٧٢١ دەنگ.
تەقەدوم: ١٠٧ هەزار و ١٦ دەنگ.
عەزم: ٤٦ هەزار و ٤٠٤ دەنگ.
حەسم: ٢٧ هەزار و ٢٦٧ دەنگ.
بەرەی تورکمانی: ٦٦ هەزار و ١٧٥ دەنگ.