کەشناسێک، باس لە ڕێژەی بارانبارینی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا دەکات و وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلەکەش ئاشکرادەکات.
ئاراس جەبار، یەکشەممە ١٦ی تشرینی دووەم، بڵاویکردەوە'' باران لە زۆرێکی ناوچەکانمان باری کە لەم قۆناخەی کۆتایدا زۆرترین باران لەناوچەکانی پارێزگای دهۆکدا باری و بۆ ئەمڕۆش لە شوێن و ناوچەی جیاجیا لە چەمچەماڵ و بازیان و ئیدارەی راپەرین و سۆران بەهۆی چالاکبوونی کەڵەکە هەورەکانەوە تەرزە و بارانی بەهێز باری و لەهەندێ شوێنیشدا لافاو دروستبوو.''
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ لەبەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و هەولێر و ئیدارەی گەرمیان باران نەباری بەگشتی کاریگەری شەپۆلەکە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک لەچەند کاتژمێری داهاتوو کۆتای پێدێت.''
سەبارەت بە کۆتایی هاتنی شەپۆلەکە دەڵێت'' تا کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی دووشەمە ١٧ی مانگ لە زۆرینەی ناوچەکان بەردەوامی ئەبێت لە پاشان کۆتای بە حاڵەتەکە دێت و بۆ سبەی کەش و هەوا جێگیر و ئاسایی ئەبێت بەڵام پلەکانی گەرما بەنزمی ئەمێنێتەوە لەگەڵ دروستبوونی تەم و مژی چر لە زۆربەی ناوچەکان بەتایبەت لەچەند کاتژمێری سەرەتای رۆژدا.