بەڕێوبەری پۆستە و گەیاندن: توانیمان پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی دروست بکەین

بەڕێوبەری گشتی پۆستە و گەیاندن دەڵێت "دوای هەوڵدانێكی زۆر، توانیمان پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی دروست بكەین، لەڕێگەی ئەو پاكێجەوە، كۆمەڵێك سایت و ئاپ و بەرنامە ناكرێنەوە و فیلتەر كراون".

یەک شەممە، ٢٢تشرینی دووەم ٢٠٢٥، جەمال ئەحمەد، بەڕێوبەری پۆستە و گەیاندن دەڵێت" سەرجەم كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن و گەیاندن پابەند كراون، پاكێجی ئینتەرنێتی خێزانی بەردەست بخەن و بە هەمان نرخ و بەهەمان خێرایی، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و خێزانەکانی هەرێمی كوردستان".

بە پێی زانیارییەکان، نۆ جۆر ماڵپەڕ و ئاپ لە چوارچێوەی پاكێجی خێزانیدا قەدەغەكراون.





PM:06:47:23/11/2025