ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی ئاسکرای کرد کە پارتی كه كورسی زیاتره مانای ئه‌وه نییه هه‌موو خه‌ڵك له خزمه‌تی ئه‌واندابێت و ئه‌وانیش حساب بۆ كه‌س نه‌كه‌ن و دەشڵێت " پارتی ده‌یه‌وێت به‌تاقی ته‌نها حاكم بێت و یه‌كێتی ئه‌مه قبوڵ ناكات".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند" یه‌كێتی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ شێوازی حوكمڕانی هه‌یه نه‌ك پۆست، پارتی ده‌یه‌وێت به‌تاقی ته‌نها حاكم بێت و یه‌كێتی ئه‌مه قبوڵ ناكات".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت به‌شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه حكومه‌تێك دروست بكات ده‌بێت حاكمیه‌تێكی موشته‌ره‌ك بێت.
راشیگەیاند" پێشتر پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان حكومه‌تی پێكهێنا و شكستی هێنا بۆچی ئه‌زمونێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو دووباره بكه‌ینه‌وه، و پارتی كه كورسی زیاتره مانای ئه‌وه نییه هه‌موو خه‌ڵك له خزمه‌تی ئه‌واندابێت و ئه‌وانیش حساب بۆ كه‌س نه‌كه‌ن".
"هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه یه‌كێتی كورسیه‌كانی زیاد ده‌كات و پارتی كورسیه‌كانی كه‌م ده‌كات و هه‌ر گۆڕانێك له پۆستی سه‌رۆك كۆماردا بكرێت ده‌بێت به رێككه‌وتن له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا بێت." سەعدی پیرە وایوت.
ئەو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی" پێشتریش
پارتی لەگەڵ گۆڕان حكومەتی پێكهێناو شكستی هێنا بۆچی ئەزمونێكی سەرنەكەوتوو دووبارە
بكەینەوە" و جەختیشی کردەوە کە پارتی لێناگەڕێ ئەم پێكهاتانە نوێنەرایەتی خۆیان
بكەن و ئەوەی هەندێك لەكەناڵەكان باسی دەكەن گوایە گروپ گروپ لە بەغدادوە دێن بۆ هەولێر
بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق ئەوە وانیە..