بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا بێت و سبەی چوار شەممە نمە باران ببارێت.
کەشوهەوای سێ شەممە، کەشوهەوا ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕدرێت و پەلکانی گەرما دوو پلە نزمدەبنەوە.
سەبی چوار شەممە، کەشو هەوا، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە گەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچەی جیا جیا، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی سێ شەممە وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی :٢١ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢١ پلەی سیلیزی
زاخۆ :٢١ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان :٢٦ پلەی سیلیزی