هێزی پێشمه‌رگه‌و یه‌په‌گه له‌چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی چوار ده‌وری شاری شه‌نگالدان، به‌ڵام زۆربه‌ی شوێنه ستراتیژیه‌کانی شاره‌که به بینایه‌ی قائیمقامیه‌تیشه‌وه، به‌ده‌ست چه‌کدارانی داعشه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که شه‌ڕی کولآن و کۆلآن به‌رده‌وامه، به‌لآم به‌دووری نه‌زانی که له کاتژمێره‌کانی داهاتوودا شه‌ڕی زۆر قورس له نێوان پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانان له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعشی ده‌ستپێ بکات، هاوکات ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کرد شوێنه ستراتیژیه‌کان و بینایه‌ی قائیمقام و چه‌ندین شوێنی گرنگی تر له‌ده‌ست داعشدان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کرد که له‌شه‌وی رابردووه‌وه فرۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان که ده‌وری گه‌وره ده‌بینن له یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی شه‌ره‌که‌دا تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ناوبه‌ناو به توندی بۆردومانی بنکه‌کانی داعش ده‌که‌ن له‌ناو شه‌نگال و هێلی دواوه‌ی داعش بۆ ئه‌وه‌ی شیرازه‌یان بشێوێنرێت و په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه نه‌مێنێت.