لیستی مووچەی مانگی ٩ راگەیەنرا

سبەی  یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و بە سێ ڕۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
 

لیستی دابەشکردنی موجەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەنرا و سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێم رایگەیاند" هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو،سبەی یەکشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥دەستپێدەکات و بە سێ ڕۆژ مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان بە کاش، هەم بە دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من دابەش دەکرێت و تا چەند کاتژمێری دیکەش لە لاپەڕەی وەزارەتی دارایی بە فەرمی بڵاودەکرێتەوە".

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند"  ( ٢٠٢٥/١١/٢٩)  بڕی (٩٤١،٨٧٤،٠٠٠،٠٠٠) نۆ سەدو چل و یەک ملیارو هەشت سەدو حەفتاو چوار ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."





AM:11:55:29/11/2025