کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند هەموو ڕێکارەکانی تانەکانی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی تەواو کردووە و ناردوویەتی بۆ دەستەی دادوەری و کاتی ناردنی ئەنجامەکانیش بۆ دادگای فیدراڵی ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ڕایگەیاند" ناردنی تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ دادگای فیدراڵی بۆ پەسەندکردنی، دوای ئەوە دەبێت کە دەستەی دادوەری پێداچوونەوە بە تەواوی تانەکاندا بکات".
ڕوونیشی کردەوە " کۆمسیۆن تەواوی تانەکانی تەواو کردووە و پێشنیازەکانی خۆی لەبارەیانەوە پێشکەش کردووە، ئێێستا کارەکە لای دەستەی دادوەرییە".
وتیشی" دەستەی دادوەری پابەند دەبێت بە ماوەی یاسایی کە دە ڕۆژە، دوای وەرگرتنی کۆتا تانە لە کۆمسیۆن و تەواوکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بەو تانەیە".
عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەشدا کە دەستەی دادوەری بەردەوامە لە ئەنجامدانی کارەکانی و کۆمەڵێک لەو تانانەی گەیشتوونەتە کۆمسیۆن و پێشنیازەکانی ئەنجومەنی کۆمسیارانیش سەبارەت بە ڕەتکردنەوەیان پەسەند کراون.
١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لە ١٢ مانگدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاندراو (١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥) ئەنجامی کۆتایی لە لایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکرایەوە، دوای یەکلاکردنەوەی تانەکان، ئەنجامی کۆتایی دەنێردرێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و یەکەم ڕۆژی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لە لایەن دادگاکەوە دیاری دەکرێت، کە یەکەم دانیشتن لە لایەن نوری مالیکیەوە بەڕێوەدەچێت، وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار.