باڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ باڵی هێرۆ ئیبراهیم له‌ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان سه‌رقاڵی دروستکردنی چوار لیژنه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵ رۆژی 15 کانوونی یه‌که‌م له‌ماڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ، هه‌ردوولا رێککه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رپشکردنی مه‌لا به‌ختیار ( باڵی هێرۆ)،و حاکم قادر حه‌مه‌جان ( باڵی کۆسره‌ت ) که پرۆژه‌یه‌کی گشتگیر ئاماده بکه‌ن و هاوکات چوار لیژنه دروستبکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه جیاجیاکانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه، مه‌لا به‌ختیار و حاکم قادر و دلێری سه‌ید مه‌جید به پرس و ڕاکردن به سه‌رانی هه‌ردوو باڵه‌که سه‌رقاڵی دروستکردنی ئه‌و چوار لیژنه‌یه‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که لیژنه‌کان پێکدێن له ( دارایی، راگه‌یاندن، پێشمه‌رگه، پێداچوونه بۆ پۆسته حیزبی و حکومییه‌کان)دا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتوون ئێستا ئه‌و سێ که‌سه‌ی یه‌کێتی ( مه‌لا به‌ختیار و حاکم قادر و دلێری سه‌ید مه‌جید ) سه‌رقاڵی شه‌ن و که‌وکردنی ناوه‌کانن به پرس و را به باڵه‌کانیان.
هه‌رچی لیژنه‌ی داراییه، کاره‌که‌ی کۆکردنه‌وه‌ی دارایی یه‌کێتییه و ئاشکراکردنیه‌تی بۆ سه‌رکردایه‌تی و خستنه ژێر ده‌ستی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیه‌وه.
لیژنه‌ی راگه‌یاندنیش کاره‌که‌ی رێکخستنه‌وه‌ی میدیاکانی یه‌کێتی و ده‌رکردنی هه‌موو میدیاکانی یه‌کێتیه له موڵکی شه‌خسی و سپاردنیانه به مه‌کته‌بی سیاسی و له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته باڵایه‌ی یه‌کێتیه‌وه سه‌رپه‌رشتی بکرێت.
لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ش کاره‌که‌ی بۆ دیراسه‌کردنی وه‌زعی پێشـمه‌رگه و چاککردنی بارودۆخیان و دابینکردنی پێدوایستییهکانیانه.
هه‌رچی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه به پۆسته حیزبییه‌کان و حکومییه‌کان، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌پۆستی حوکمی و حیزبیدان و بڕیار له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕ پێکردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای توانا‌و لێهاتوویی و دادوه‌ری.
ئه‌و لیژنه‌یه پرۆژه‌یه‌کی گشتگرتر له‌وه‌ی هه‌ردوو جێگره‌که که پێنج خاڵ بوون ئاماده ده‌کات، هاوکات ئه‌و لیژنانه‌دا دروستده‌کات و ده‌یانخه‌نه به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی.