هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ دابەشدەکرێت


هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی تشرینی دووەم، کە بڕەکەی لە ٧٦ هەزارەوە زیادکراوە بۆ ٩٥ هەزار دینار بۆ هەر پێشمەرگەیەک، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

چوار شەممە، ٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک  لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندوە " ئەم مانگە زیاتر لە ٧٦هەزار پێشمەرگە لە هاوکارییەکە سودمەند دەبن و هەر پێشمەرگەیەک بڕی ٩٥ هەزار دیناری پێدەدرێت".

ئەمریکا و هاوپەیمانان تا سەرەتای ساڵی نوێی ٢٠٢٦، مانگانە ١٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار وەک هاوکاری دارایی  جگە لە هاوکاری لۆجیستی و سەربازی بۆ لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابین دەکەن.





PM:10:26:03/12/2025