فرۆکه هاوپه‌یمانه‌کان کاتژمێر 4 پاشنیوه‌رۆی 22 کانونی یه‌که‌م له به‌عاج و ناو شه‌نگال 13 ئۆتۆمبیلی داعشیان سووتاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌وه له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال به سپی میدیای راگه‌یاند کاتژمێر 4 ی پاشنیوه‌رۆ فرۆکه هاوپه‌یمانه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر دوو کاروانی سه‌ربازی چه‌کدارانی داعش له شاری به‌عاجی خواروی شنگال و ناو شاری شنه‌گال، له‌ئه‌نجامدا هه‌رچی چه‌کدارای شه‌رنشینی هه‌موو ئۆتۆمبیله‌کان بوو کوژران و سوتان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌وه دووه‌م گورزی کوشنده بوو دوێنی له داعش درا، به‌یانییه‌که‌شی به هه‌مان شێوه له نزیک شه‌نگال فرۆکه هاوپه‌یمانه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر کاروانێکی چه‌کدارانی داعش و وێرانیان کردن.