هەولێر.. ئامادەکاری بۆ لافاو دەستیپێکردوە

 سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر رایگەیاند” بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی بارانبارینەوە، هەموو تیمەکانمان خستووەتە ئامادەییەوە”.

‎لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی ٥ی کانونی گەکەم، شارەوانیی هەولێر، بڵاویکردەوە” بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارن سەرجەم تیمەکانی دەخاتە ئامادەییەوە".
 
‎ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و رێڕەوەکانی ئاو، ئێستا ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکرێت و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لە تەواوی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر لەنێو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر دەکرێن. 
 
لەلای خۆشیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، ڕایگەیاند” لە دوو ساڵی رابردوو کاری بەردەوامیان بۆ رێگریی لە لافاو کردووە، ٧٠٠ کیلۆمەتر رێڕەوە سرووشتییەکانی ئاومان خاوێنکردووەتەوە".



PM:04:57:05/12/2025