بەرگری شارەستانی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تیمی بنکەی بەرگری شارستانی حاجیاوا ئاگادار کرانەوە کە لە گەڕەکە کانی ( ٥ی ئازار، کوردستان، مەیدانی حاجیاوا ) لافاو لەم شوێنانە ھەیە.
باسی لەوەشکردووە:" دوای ئاگادارکردنەوە تیمی بنکە بەھاوکاری تیمی شارەوانی حاجیاوا گەیشتنە شوێنی ڕووداو، توانیان زوو سەرەمەنھۆڵ ڕێگاکە بکەنەوە بەشێوەیەک ئاوکۆ بووبۆوە مەترسی لەسەر ماڵەکان و مارکێت شۆفێران هەموو ئەو شوێنانەی کەلەوێوەنزیک بوون بەهۆی خێرایی ئاگادار کردنەوە و چوونی تیمەکان مەترسیەکان کۆتاییان بێهات بەبێ زیانی ماددی و گیانی".
دەشڵێت" هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە خێرا پەیوەندیمان پێوەبکەن بەژمارەتەلەفۆنی بێ بەرامبەر ١١٥ یان نزیکترین بنکەی لێ ئاگاداربکەنەوە."
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسی ئاشکرای دەکات کە تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و لە رۆژی سێشەممە شەپۆلەکە بەهێزتر دەبێت و هۆشداری دروستبوونی لافاو دەدات.