ئەو ناوچانە بڵاوکراوەنەوە کە ئەمشەو مەترسی لافاوی گەورەیان لەسەرە

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان هۆشداری دەدات و ئەو ناوچانەی کە مەترسی لافیان لەسەرە بڵاودەکاتەوە.

 ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان هۆشداری دەدات و لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت" ئەمشەو چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان مەترسیی لافاویان لەسەرە".

راشیگەیاند" ئەو ناوچانەی مەترسیی لافاویان لەسەرە بریتین لە: نێو شاری سلێمانی، هەڵەبجە، سەنگاو، مەیدان، قەرەداخ، بازیان، دەربەندیخان، قادرکەرەم، سەیدسادق و خانەقین".

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی شەپۆلە بارانبارینە چەمچاڵ لەسەرجەم دامودەزگاکان و پەروردەی هەڵەبجە و شارەزوور و سلێمانی پشویان راگەیاند.

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین رووی لە هەرێم  کردووە وبڕیارە تا سبەی ئێوارە بەردەوامی هەبێت و هۆشداری لافاو دەدرێت.




PM:09:49:09/12/2025