له ئیران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ریه‌ك له نێرگس محه‌ممه‌دی و سپێده گۆلیان ده‌ستگیر كران.
ئاژانسی فرانس پرێس هەینی ١٢ی کانونی یەکەم بڵاویكرده‌وه'' له‌كاتی رێ‌و ره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕبونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر مردنی پارێزه‌ر(خه‌سره‌و عه‌لی كوردی)، هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر به‌شداربوانی ئه‌و بۆنه‌یه‌و سه‌رئه‌نجام ئه‌و دوو ژنه چالاكوانه‌یان به‌زه‌بری هێز ده‌ستگیرو زیندانی كردوه.''
هەر لەو رێوڕەسمەدا هەریەک لە سپیدە قولیان، هەستی ئەمیری، پووران نازمی، عالیە موتەڵیبزادە و چەند چالاکوانێکی دیکە دەستبەسەرکران.
ته‌قێ ڕەحمانی هاوسه‌ری نێرگس کە لە پاریس نیشتەجێیە، ڕاگەیاندووە'' کە لە کاتی رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌كه لە شاری مەشهەد لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، لەگەڵ چالاکوانی دیاری ئێرانی سپیدە گۆلیان دەستبەسەر کراون.''
نێرگس محه‌ممه‌دی كه براوه‌ی خه‌ڵاای نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ یه له‌مانگی كانونی دووه‌می ٢٠٢٣ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌زیندان ئازادكرا‌و ئه‌مرۆش بۆ جارێكی تر زیندانی كرایه‌وه .