شه‌ڕ له شه‌نگال بۆ رۆژی سێهه‌م به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانان ته‌نها له 10% شاره‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی کوبانێ که شاره‌که کاول بووه له شه‌نگالیش ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له شه‌نگاله‌وه به سپی میدیا راگه‌یاند که هێزی پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و گه‌ریلاکانی په‌که‌که له‌ناو شاره‌که‌دا ته‌نها له 10% شاره‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه که ئه‌وانیش گه‌ڕه‌که‌کانی (به‌ر‌به‌روز ، به‌رسیه ،سوکه‌ساری ، قه‌ندیله).
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌و گه‌ڕه‌کانه به‌به‌راورد به گه‌وره‌یی شاری شه‌نگال زۆر که‌من و هاوکات ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ن ده‌که‌ونه چوارده‌وری شاره‌که له به‌شی باکورو رۆژهه‌ڵاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانان، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌دا نییه‌و هه‌ر لایه‌و بۆخۆی شه‌ڕ ده‌کات.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه ئه‌گه‌ر هێزه کوردییه‌کان هه‌ماهه‌نگی نه‌که‌ن و پلانێکی هه‌مه‌لایه‌نه دانه‌نێن بۆ رزگارکردنی شاره‌که له کاتێکی دیاریکراوی که‌مه‌دا، ئه‌وا ره‌نگه ئه‌زموونی کوبانێ له شه‌نگال دووباره‌بێته‌وه که شه‌ڕه‌که درێژه بکێشێت و ته‌واو شاره‌که وه‌ک کوبانێ کاول ببێت.
سه‌باره‌ت به به‌شداری شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و گه‌ریلاکانی په‌که‌که، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاشکرایکرد که ئه‌گه‌ر له‌پێش پێشمه‌رگه‌وه نه‌بن له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕی ئه‌وا هاوشانانیان.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که میدیای هه‌ندێک حیزب له‌باره‌گاو سه‌نگه‌ره‌کانی یه‌په‌گه‌وه رووپێوی شه‌ڕه‌که ده‌که‌ن، که‌چی له رۆڵیان که‌م ده‌که‌نه‌وه باسی ئه‌و به‌شدارییه چالاکه‌ی شه‌رڤانان ناکه‌ن.